بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنەکە ڕۆژی سێ شەممە 30 ی ئادار کۆبوونەوەیەکی نائاسایی داخراوی لە سەر دۆسیەی کۆریای باکور و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی پیۆنگ یانگ دەبێت.
کۆبوونەوەکە لە سەر پێشنیاری فەرەنسا وەک یەکێک لە وڵاتانی هەمیشە ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.
ژاپۆن ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هەواڵی تاقیکردنەوەی دوو مووشەکی بالستیی لە لایەن کۆریای باکورەوە ڕاگەیاند./.