بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی هێرشێکی بەرفراوانی لە قووڵایی خاکی سعوودیە ڕاگەیاند.
لەو هێرشەدا بارەگا و ژێرخانی سەربازی سعوودیە کراوەتە ئامانج.
ناوبراو وتی کە هێرشەکان لە ڕێگای 18 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 8 مووشەکی بالستییەوە بووە.
یەحیا سەریع وتی کە کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ و بنکەی ئاسمانی مەلیک عەبدولعەزیز کراونەتە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە بە 12 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری سەمادی 3 و 8 مووشەک لە جۆرەکانی زولفەقار، بەدر و سەعیر کراوتە ئامانج.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن لە سەر بەردەوامی هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکان هۆشداریی دایە ڕژێمی سعوودیە./.