بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند کاتژمێر پاش یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە تێیدا ئاماژە بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی کۆریای باکور درا، پیۆنگ یانگ وێنەی سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکانی بڵاو کردەوە.
ڕۆژنامەی ڕودۆنگ سینمۆن زمانحاڵی فەرمی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەکان، ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکان بە پێی پلانی سەربازی پیۆنگ یانگ بە سەرکەوتوویی تاقیکرانەوە./.