بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەفتەی داهاتوو لە سەر بانگهێشتی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەمەش پاش چاوپێکەوتنە ئۆنلاینەکەی کازمی و شا سەلمانە کە تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی بانگهێشتی سعوودیە کرا.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە کازمی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕیاز دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار بوو یەکەم سەردانی دەرەوەی لە سعوودیەوە دەست پێبکات بەڵام ئەو سەردانە بە بیانووی نەخۆشی و تێکچوونی باری تەندرووستی شا سەلمانەوە نەکرا./.