بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عادل ڕکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئامادەکاری بەردەوام بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەر دوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران و عێراق کردەوە.
وەزیری کار و کاروباری عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە سەرجەم بوارەکاندا بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و ئەمەش یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچەکەیە.
باڵیۆزی ئێرانیش وتی کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانە لە گەڵ ئەو وەزارەتەی عێراق./.