بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا وتی کە چاوەڕوان دەکەین ئێران وەبەرهێنانی ڤاکسێنی هاوبەشی سپۆتنیک لە مانگی نیسان لە خاکی خۆیدا دەست پێبکات.
ناوبراو وتی: وەبەرهێنانی هاوبەش لە مانگی نیسان دەست پێدەکات و لە ئێستادا دوو کۆمپانیای ئێرانی بەو پرۆسەوە سەرقاڵن.
جەلالی وتی کە ڕێژەی وەبەرهێنانی سەرەتایی تا 9 ملیۆن ژەم لە مانگدا دەبێت.
باڵیۆزی ئێران وتی: ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنان لە داهاتوودا هەیە و یەکێک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە قۆناغی سەرەتاییدا توانای وەبەرهێنانی 4 ملیۆن ژەمی ڤاکسێنەکەی لە مانگدا هەیە./.