بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا موعەلمی باڵیۆزی سعوودیە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی هەینی وتی کە ئەوەمان بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە کە دەستپێشخەرییەکەی ڕیاز بۆ ئاگربەستی یەمەن، ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێنێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی یەمەن داوای هاوکاریی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
باڵیۆزی سعوودیە بە بێ ئاماژە بە شەش ساڵ دەسدرێژی سەربازی وڵاتەکەی بۆ سەر یەمەن، وتی کە حوسییەکان دەبێت بزانن کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی ئاشتی لەم وڵاتە گەیشتووەتە کۆدەنگی.
شەڕی سەپێندراوی سعوودیە لە دژی خەڵکی یەمەن پێی ناوەتە حەوتەمین ساڵی خۆی. بە وتەی بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم شەڕە خەراپترین کارەساتی مرۆڤیی لێکەوتووەتەوە./.