بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران. ناوبراو بڕیارە سبەی شەممە لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
بڕیارە لەم سەردانەدا ڕێکەوتنی هاوکاری 25 ساڵەی نێوان چین و ئێران لە لایەن وانگ یی و محەممەد جەواد زەریف واژۆی لە سەر بکرێت.
وەزیری دەرەوەی چین پێشتر سەردانی سعوودیە و تورکیای کردووە و بڕیارە پاش ئێران بگاتە ئیمارات، بەحرەین و عۆمان./.