بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوەکەی کۆنسووڵخانەی ئێراندا هاتووە کە بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی داخرانی سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق تا 4 ی نیسان، پێدانی ڤێزەش لەم کۆنسووڵخانەیە ڕاگیراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤێزەدا نەکراوە.
کۆنسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاندووە کە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە دەزگا و کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەر زاری کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی وەرگرتنی ڤێزە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە تەواوی دوورە لە ڕاستی./.