بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەندین پرۆژەی ناوچەکانی ئازادی بازرگانی وتی کە لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی 58 بەرنامەی کردنەوەی پرۆژەکان بەڕێوەچووە و تا کۆتایی ئەم کابینەش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی دەیان پرۆژەی ستراتیژی لە بواری پاڵاوگەکان، پترۆکیمیا، ئاو و … جێبەجێ کراوە.
ڕۆحانی ڕایگەیاند کە هەر لە ساڵی ڕابردوو پرۆژەی درووستکردنی 52 بەنداو بە کۆتایی گەیشت و 5 بەنداوی دیکە تا کۆتایی تەمەنی ئەم کابینەیە بە فەرمی دەکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە درووشمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی – وەبەرهێنان، پاڵپشتییەکان و چارەسەرکردنی بەربەستەکان – وتی کە بە هەموو هێزێکەوە ئەم درووشمە دەکەینە کردار و لە پاش ئێمەش کابینەی نوێ درێژە بەم سیاسەتە دەدات./.