بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ئاماری کۆتایی هەناردەی نەوتی لە مانگی شوبات بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە داهاتی نەوت لەو مانگەدا گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە کە هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوبات 82 ملیۆن و 877 هەزار و 757 بەرمیل بە داهاتی 5 ملیار و 13 ملیۆن و 13 هەزار دۆلار بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە مامناوەندی نرخی هەر بەرمیل نەوت 60.487 دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی شوبات لە گێڵگە نەوتییەکانی ناوەند و باشور، 79 ملیۆن و 105 هەزار و 329 بەرمیل بە داهاتی 4 ملیار و 800 ملیۆن و 509 هەزار دۆلار بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاەوە 3 ملیۆن و 772 هەزار و 428 بەرمیل بە داهاتی 212 ملیۆن و 504 هەزار و 631 دۆلار بووە./.