بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە ئیدارەی بایدن چاوەڕێی پێشنیاری ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی دەکات.
ئاماژەیەک بە ناوی ئەو بەرپرسەی ئیدارەی بایدن نەدراوە بەڵام ناوەڕۆکی لێدوانەکەی لە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو بووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ وتی کە چاوەڕێی ئەو پێشنیارە دەکەین کە ئێرانییەکان خۆیان باسیان کردووە.
وتیشی کە پاش پێشنیارەکەی ئێران، واشنتن و هاوبەشەکانی لە ئەورووپا هەنگاوەکانی داهاتوو بە هەماهەنگی ڕادەگەێنن./.