بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشەکان لە ڕێگای چاندنی بۆمبی جادەیی بووە. یەکەم تەقینەوە لە ناوچەی یوسفیەی باشوری بەغدا بووە و زیان بە سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکا گەیشتووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە. تەقینەوەی دووم لە پارێزگای بابل و لە باشوری شاری حلە بووە و سێهەم تەقینەوەش لە پارێزگای دیوانیە ڕووی داوە.
تەقینەوەیەکی دیکە کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای دیوانیە کردە ئامانج. گرووپێک بە ناوی اهل الکف بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرت.
هاوکات بۆمبێکی دیکە لە ڕێگای تێپەڕبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای زیقار تەقییەوە و گرووپی اولیاء الدم بەرپرسیاریەتییەکی لە ئەستۆ گرت.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام هێرش کراوەتە سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق./.