بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەمەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند کە ڕەوتی دانوستانەکان بە هیچ شێوازێک بەسراوەی هەڵوەشانەوەی گەمارۆی سەر ئەم وڵاتە نابێت.
ناوبراو وتی کە گەیاندنی سووتەمەنی، خۆراک و پێداویستی پزیشکی، مافێکی مرۆڤی و یاسایی خەڵکی یەمەنە و هیچ کات بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان مەرجی سیاسی و سەربازی قبووڵ ناکەین.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وتی کە پێویستە لە نێوان پرسە مرۆڤییەکان وەک کردنەوەی فڕۆکەخانە و بەندەرەکان لە گەڵ پرسە سیاسی و سەربازییەکان جیاوازی دابنێین./.