بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 5 سەوزە بوونی هەیە کە خواردنیان دەتوانێت کاریگەریی لە دابەزاندنی کێشی جەستەدا هەبێت.
ئەو 5 سەوزەیە بریتین لە:
قارچک:
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی تێدایە و هەروەها مادەی سیلینیۆمی تێدایە کە مێشک هێور دەکاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەوێکی ئارام، هەروەها کالۆری زۆری تێدا نییە و کێش زیاد ناکات، خواردنی دەتوانێت یارمەتیدەری تەندرووستییەکی باش بێت و کێشیش زیاد ناکات.
خەیار:
دەوڵەمەندە بە ئاو، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین کەی و پۆتاسیۆمی تێدایە، بە هیچ شێوازێک کێش زیاد ناکات و تەنانەت چەوری زیادەش دەتوێنێتەوە.
ڕێواس:
یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان و تامێکی خۆشی هەیە و لە گەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستە زیاد دەکات و کالۆری زۆری تێدا نییە و کێش زیاد ناکات.
تەماتە:
مادەی لیکۆبین و دژە ئۆکسانەکان و ئاوێکی زۆری تێدایە و ئەگەر لە گەڵ خەیار بکرێت بە زەلاتە و یەک کەوچک زەیتی زەیتونی پێدا بکرێت و بخورێت سوودێکی زۆری دەبێت و هەست بە تێربوون دەکرێت و بەمەش کێش زیاد ناکات.
برۆکلی:
ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان و دژە ئۆکسانەکانی تێدایە، دژایەتی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و ئەگەر بە کوڵاوی بخورێت سوودی دەبێت و هەستی برسێتی ناهێڵێت./.