بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر گەیشتە بەغدا و لە لایەن فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی قەتەر بەدەر لە هاوتا عێراقییەکەی، لە گەڵ هەر یەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە./.