بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە میانەی سەردانەکەی بۆ هەرێم لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لە سەر ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئالی سانی وتی کە کۆنسووڵخانەی قەتەر لە هەولێر بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا دەکرێتەوە./.