بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاسا پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ڕووسیا ڕێگا بە پوتین دەدات کە دوو خولی دیکە ببێتەوە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە.
ئەندامانی پەرلەمانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە دەنگیان لە سەر هەموارکردنەوەی دەستووری ئەم وڵاتەدا. یەکێک لە بڕگەکانی ئەو هەموارکردنەوەش پەیوەندی بە سنورداربوونی خولی کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار هەیە.
بە پێی ئەو گۆڕانکارییەش، پوتین دەتوانێت پاش 2024 دوو خولی دیکە ببێتەوە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا.
ڤلادیمیر پوتین لە ساڵی 2012 تا ئێستا لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیادا ماوەتەوە./.