بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی کەمالخان لە ویلایەتی نیمڕۆژ وتی: ئەم بەنداوە هێمای ئیرادەی گەلی ئەفغانستان و زیندووکردنەوەی مێژووە.
ناوبراو وتی کە پلانمان وایە لە سەروەت و سامانی سرووشتی خۆمان کەڵک وەربگرین.
ئەشرەف غەنی بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی ئێران لە سەر ئەم بەنداوە، وتی: بەڵێنەکانمان وەک ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی کە ئەگەر ئێران داوای پشکی زیاتر لە ئاوی بەنداوەکە دەکات ئامادەین بە نەوت ئاڵوگۆڕی بکەین./.