بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە برۆکسێل وتی کە وەک ڕێکخەری کاروباری ڕێکەوتنی ناوەکی ڕایدەگەێنم کە ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوەی بەرامبەرە بۆ ئەم ڕێکەوتنە.
بۆرڵ ڕێکەوتنی ناوەکیی بە دەسکەوتێکی دیپلۆماسی ناو برد و وتی کە لە گەڵ ئەمریکا پاڵپشتی خۆمان بۆ چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە ئێران ڕادەگەێنین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەی دانوستانە لە گەڵ ئێران و ئەندامانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی./.