بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیروز حەناچی سەرۆک شارەوانی تاران شەقامی وەلیعەسری بە یەکێک لە دەگمەنترین و پڕبایەخترین شەقامەکانی جیهان ناو برد.
ناوبراو وتی: شەقامی وەلیعەسر یەکێک لە جوانییەکانی شاری تارانە، وەک چۆن کە لە ڕابردوودا دۆستانێک ئەم ئاسەوارەیان خوڵقاندووە، لە ئێستاشدا شارەوانی هەوڵ دەدات بە هەر شێوازێک ڕێگری لە لەناوچوونی بکات.
حەناچی وتی کە شەقامی وەلیعەسر لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەر ئاستی جیهانیش تۆمار دەکرێت./.