بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ڕایگەیاندووە کە وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە سەر بانگهێشتی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی سەردانی تاران دەکات.
خەتیب زادە وتی کە وەزیری دەرەوەی چین لەو سەردانەدا لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە تاوتوێکردنی چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان لە گرنگترین تەوەری وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی چین لە تاران دەبێت./.