بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم ئەبوسودە ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە سوپا پێویستی بە گیانێکی نوێ هەیە و دەبێت 50 هەزار کەسی نوێ لەم دامەزراوەدا زیاد بکرێن.
ناوبراو وتی: 50 هەزار بریندار و کەمئەندام لە وەزارەتی بەرگریدا هەیە و بەدەر لەمەش بەشێک لە هێزەکان بە هۆی زۆربوونی تەمەنەوە لە خانەنشینی نزیک بوونەتەوە کە ناتوانن وەک پێویست ئەرکە سەربازییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەبوسودە جەختی لە سەر پاڵپشتی دارایی دامەزراوە سەربازییەکانی وەک سوپا و دژە تیرۆر کردەوە و وتی کە ئەم دوو دامەزراوەیە لە ڕووی سەرچاوە دارایی و مرۆڤییەکانەوە کێشەیان هەیە./.