بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وتی: کاتێک ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران کشایەوە و ئێستا باس لە گەڕانەوە دەکات، نەک تەنیا بەڵێنەکانی خۆیی جێبەجێ نەکرد بەڵکوو ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە لە لایەن وڵاتانی دیکەشەوە کرد و ئەمەش پیشاندەری لاوازبوونی واشنتنە لە دانوستان.
ناوبراو جەختی لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ تاکلایانەکان کردەوە و وتی هەر پلانێک لە ڕێگای سەپاندنی گەمارۆکانەوە جێبەجێ بکرێت دەبێت بە هەر شێوازێک پاڵپشتی بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو بەرەیە وتی: دەستپێشخەری وەها دەبێت پاڵپشتی بکرێت و ئێمەش دەبێت لە ڕێگای ئەو بەرەیەوە ڕوبەڕوی هەوڵی نایاسایی لەو شێوە ببینەوە./.