بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح، وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە جێی بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕووی هێناوەتە دوژمنایەتی حەشدی شەعبی.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە ڕێگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە هەوڵی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی حەشدی شەعبی دەدات.
عەلیوی وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا ئێستا چەندین جار هێزەکانی حەشدی شەعبییان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووەتە ئامانج و بیانووی هەڵەی سەربازییان بۆ پاساوی ئەم کارەیان هێناوەتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: حەشدی شەعبی لە پرۆسە سەربازییەکانی دژ بە داعش پێویستی بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی ئەمریکی نییە و لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت./.