بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق وتی کە هێشتا کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بودجە چارەسەر نەکراوە.
ناوبراو وتی: بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دوو پێشنیار هەیە. یەکێک لەو پێشنیارانە ئەوەیە کە حکومەتی بەغدا داوایکردووە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات و ئەندامانی تورکمانی پەرلەمانی عێراقیش پاڵپشتییان لەو پێشنیارە کردووە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ 27 ی ئەم مانگە دواخراوە./.