بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە دەوحە ڕایگەیاندووە کە لەو پێشنیارەدا داوا لە سەرجەم لایەنەکان کراوە تا کردەوە سەربازییەکانی خۆیان کەم بکەنەوە.
تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەو پێشنیارە ئاگربەست نییە و تا ئێستا لایەنەکان لە سەری ڕێکنەکەوتوون.
ئەمریکا، ڕووسیا، چین و پاکستان داوایان لە گرووپی تاڵیبان کردووە کە لە وەرزی بەهاردا چالاکییەکی سەربازیی نەبێت.
سەید ئەکبەر ئاغا لە فەرماندەکانی پێشووی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەگەرچی ئەم پێشنیارە ڕەنگە تەنیا لە نێوان تاڵیبان و ئەمریکا بێت بەڵام کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ تەواوی ئەفغانستانە.
حکومەتی ئەفغانستانیش دەیەوێت پلانی بەهارەی خۆی ئاشکرا نەکات بەڵام سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە پرۆسە سەربازییەکانی بەندە بە هەڵسووکەوتی تاڵیبان، تاڵیبان باس لە کەمکردنەوەی چالاکییەکان دەکات نەک ئاگربەست.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستانیش ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تاڵیبان ڕێگای شەڕ هەڵبژێرێت تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبێت و تێچوویەکی زۆری بەردەکەوێت./.