بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆزلین بچلات وەزیری ڕۆشنبیری فەرەنسا هەواڵی توشبوونی خۆیی بە پەتای کۆرۆنا ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی کە هێماکانی پەتای کۆرۆنام تێدا بەدی کرا، پشکنینم کرد و ئاشکرا بوو کە تووشی کۆرۆنا بووم.
وەزیری ڕۆشنبیری فەرەنسا وتی کە لە ئێستادا لە کەرەنتیندام.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو فەرەنسا بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە 25 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوونی بە کۆرۆنا تۆمار کردووە./.