بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی بە ئاماژە بە بەیاننامەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و چەندین تۆمەتی بێ بنەما لە دژی ئێران وتی: سعوودیە بە ناوی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بەیاننامەیەکی دژ بە ئێرانی دەرکرد بەڵام ئێران لە وەڵامی نامەکەی میری قەتەر کە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی تاران کرا، جەختی لە سەر وتووێژی ناوچەیی کردەوە.
شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوو حەمید ڕەزا دهقانی پودە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەتەر وەڵامی حەسەن ڕۆحانیی بۆ نامەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ڕادەستی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد./.