بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ تایبەت بە دۆسیەی ئاشتی ئەفغانستان، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە کابول.
لۆید ئۆستن لە هیندستانەوە گەیشتە ئەفغانستان و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە هیندستان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئیدارەی بایدن هێشتا پێداچوونەوەی بە ڕێکەوتنەکەی واشنتن – تاڵیباندا نەکردووە و بایدنیش هیچ بڕیارێکی بۆ مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەرنەکردووە.
کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاشتی ئەفغانستان لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت./.