بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خاڵد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا بڕیاریداوە خەڵکی 37 وڵاتی جیهان بە بێ گرتنی ڤێزە سەردانی ئەم وڵاتە بکەن و ئەمەش دەبێتە هاندانی وەبەرهێنەرانی دەرەکی و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری.
ناوبراو وتی کە ئەمە بڕیارێکی بوێرانەی حکومەتی ئێستای عێراقە.
وتیشی کە بڕیارەکە لە 15 ی ئەم مانگەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ناوی ئەو 37 وڵاتەی ئاشکرا کرد و وتی: بڕیارەکە بازرگانان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، ژاپۆن، کەنەدا، ئۆسترالیا، نیوزلەندا و سویسرا دەگرێتەوە کە بۆ هاتنیان بۆ عێراق لە ڕێگای دەروازە ئاسمانی، وشکانی و دەریاییەکانەوە لە بەرامبەر پێدانی 75 دۆلار دەتوانن بۆ ماوەی دوو مانگ بمێننەوە./.