بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری خورمای وەبەرهێنراوی ئەم وڵاتەی لە ساڵی 2020 بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتووە کە ساڵی ڕابردوو 735 هەزار و 500 تەن خورما بەرهەم هاتووە کە بەراورد بە ساڵی 2019 لە سەدا 15 زیادی کردووە.
عێراق لە ساڵی 2019 بڕی 639 هەزار و 300 تەن خورمای بەرهەم هێنا.
ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی 2019 پیشان دەدات کە ژمارەی دارە خورماکانی عێراق لە ساڵی 2019 کە زیاتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشورن، 17 ملیۆن و 300 هەزار بووە./.