بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی ناوچەیی قودسی باشوری ڕۆژهەڵاتی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە لایەن گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕەوتی ستەمکاری جیهانییەوە لە شاری سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕووی داوە کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی یەک کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی سڤیل./.