بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشێک لە وتارەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی بە بۆنەی نەورۆزی 1400 ی کۆچی هەتاوی لێرەدا هاتووە:
دیسانەوە پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ بە گەلی ئازیزی ئێران ڕادەگەێنم و داوا لە خودای گەورەش دەکەم کە ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەرەکەت بۆ ئەوان بێت.
پێمان ناوەتە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، ئەمەش سەرەتای سەدەیەکی نوێ دەبێت، لانیکەم خەڵک دەڵێن کە پێمان ناوەتە سەدەی نوێ، ئەگەر بەراوردێکی بچووکمان لە نێوان سەرەتای ئەم سەدەیە و سەرەتای سەدەی پێشوو واتە 1300 ی کۆچی هەتاوی هەبێت دەزانین کە لەو کاتەدا سەرەتای دیکتاتۆریەتی ڕەزاخان بووە و لە ڕاستیدا کودەتایەکی بەریتانییەکان لە سەر دەستی ڕەزاخان بە سەر وڵاتی ئێراندا زاڵ بوو بەڵام ئەمساڵ سەرەتای سەدەی نوێ و ساڵی 1400 ساڵی هەڵبژاردنەکانە، واتە دەسەڵاتێک کە پشت بە سەربەخۆیی و دەنگی خەڵک دەبەستێت ئەمەش جیاوازییەکی زۆر گرنگە.
ئەگەر سیاسەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە ساڵی نوێش بە جیدی کاری لە سەر بکرێت بە دڵنیاییەوە گۆڕانکارییەکی نوێ لە کەرتی ئابوریدا ڕوو دەدات.
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زۆر گرنگە و دەبێت ڕێڕەوکانی گەندەڵی دابخرێت کە بە واتای چاکسازییە لە سیستەمی بانکی و گومرۆکەکان.
ئابوری ئێمە بە هۆی تایبەتمەندی و توانا ناوخۆییەکانەوە دەتوانێت یەکێک لە ئابورییە نموونەکانی جیهان بێت کە گەشە و پێشکەوتنی زۆری هەبێت.
خاڵێکی گرنگ لە پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی ئەوەیە کە خەڵک توانای کڕینیان هەبێت، ئەگەر وەبەرهێنان هەبێت و خەڵک نەتوانن کاڵا و بەرهەمەکان بکڕن، وەبەرهێنان شکست دێنێت.
ڕێگری لە هاوردەی ئەو کاڵایانەی کە هاوشێوەکەیان لە ناوخۆدا بەرهەم دێت و هەروەها ڕێگری لە دیاردەی قاچاخ و لابردنی هەندێک یاسا کە بە بەربەستی بەردەم کەرتی وەبەرهێنان دادەنرێن دەبێت وەک بەشێک لە بەربەستەکان بە جیدی کاریان لە سەر بکرێت.
گەمارۆ و سزا ئابورییەکان یەکێک لە تاوانە گەورەکانی وڵاتانە و نابێت وەک هەنگاوێکی سیاسی و دیپلۆماسی سەیر بکرێن.
ئەوەی کە سزا بە سەر گەلێکدا دەسەپێنن کە نەتوانێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی هاوردە بکات، تاوانە و ئەم تاوانەش زیاتر لە لایەن ئەمریکاوە کراوە، گەمارۆکان کە بۆ وڵاتی ئێمە تاوان بوو، هەندێک بەرژەوەندیشی هەبوو کە ئەم هەڕەشە کرایە دەرفەتێک، بە هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانی ئێمە بەشێک لە پێداویستییەکان بە خۆماڵی کرا و تەکنۆلۆژیای ئەمەش لە ناوخۆدا بەدیهاتووە.
ئامۆژگاری ئێمە بۆ کابینەی ئێستا و کابینەی داهاتووش ئەوەیە کە کەرتی ئابوری بەسراوەی گەمارۆکان نەبێت، دەبێت پلانە ئابورییەکان بە پێی ئەوەی بێت کە گەمارۆکان دەمێننەوە و کەڵک لە توانا ناوخۆییەکان وڵات بگیردرێت.
گەلی ئازیزی ئێمە هەڵبژاردنەکان بکەنە وێستگەی بەدیهاتنی یەکڕیزی نیشتمانی، ئەوەی کە گرنگە داهاتووی خەڵک و وڵاتە کە دەبێت خەڵک پێکەوە داهاتوویەکی باشتر بخوڵقێنن.
درووشمی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا شکستی هێنا، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا ئەم سیاسەتەی داڕشت کە ئێران لە بارودۆخێکی لاوازدا بۆ سەر مێزی دانوستانەکان بگەڕێتەوە، ئەو کەسە ئێستا شکستی هێنا و نەماوە بەڵام ئێرانی ئیسلامی بە هێز و سەربەرزییەوە ماوەتەوە.
ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکاش هەمان سیاسەتی ترەمپی هەبێت بە دڵنیاییەوە کە چارەنووسی تەنیا شکست و سەرشۆڕی دەبێت.
سیاسەتی وڵات سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ڕوون کراوەتەوە و ئەمەش کۆدەنگیی لە سەرە. ئەمریکییەکان دەبێت سەرجەم گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە و دەواتر ئێمە پرۆسەکە تاقیدەکەینەوە کە ئەگەر گەمارۆکان نەمان بە بێ هیچ کێشەیەک بۆ ئەو ڕێکەوتنە و بەڵێنەکانی خۆمان دەگەڕێینەوە، ئێمە متمانەمان بە بەڵێنی ئەمریکییەکان نییە.
ئەمریکییەکان باس لە گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنی ناوەکیدا دەکەن، بارودۆخەکە بەراورد بە ساڵی 1394 ی کۆچی هەتاوی تووشی گۆڕانکاری بووە، ئەڵبەت نە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بەڵکوو لە بەرژەوەندی ئێران، ئێران بەهێزتر بووە و ئەگەر پێویست بە گۆڕانکاری لەو ڕێکەوتنەدا بێت، دەبێت لە بەرژەوەندی ئێمەدا بگۆڕدرێت، ئێمە گەمارۆکانی ئەمریکامان بێ کاریگەر کرد.
ئەمریکییەکان لە هەڵسووکەوتی خۆیان لە گەڵ ئێران و ناوچەکە بە گشتی تووشی هەڵە دەبن، پاڵپشتی لە ڕژێمە زایۆنیستی و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریا بە دڵنیاییەوە کە هەڵەیە.
ئەمریکییەکان دەبێت بزانن کە جیهانی ئیسلام پرسی فەڵەستین لەبیر ناکات.
دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن لە سەردەمی حکومەتی دیمۆکراتەکان و پێش هاتنی ترەمپ بوو.
هیوادارین خودای گەورە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەربەرزی زیاتر بە گەلی ئێران ببەخشێت و ئەوان بەختەوەر بکات و ڕۆحی پاک و خاوێنی ئیمام و شەهیدەکان لە ئێمە ڕازی بێت./.