بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 7 هەزار و 540 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بەم پەیاتە لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 793 هەزار و 805 کەس.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 75 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 724 کەس.
لاری وتی کە لە ئێستادا 3 هەزار و 849 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئێران لە بەشی چاودێری وردی پزیشکیدان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی کە تا ئێستاش یەک ملیۆن و 536 هەزار و 606 توشبووی کۆرۆناش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە./.