بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح و فالح فەیاز لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقیان تاوتوێ کردووە و جەختیان لە سەر پێویستی هەماهەنگی و هەوڵی هاوبەش بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە کردووەتەوە.
بەردەوامی هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بە تایبەت پاشماوەکانی داعش و پاڵپشتی ئەو دەزگایانە تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بووە./.