بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موراد عەلی تاتار وتی: بە پێی فەرمیبوونی هەر دوو خاڵی سنوری پەروێزخان و خۆسرەوی هیچ بەربەستێک لە بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە پشووەکانی نەورۆزدا نییە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەم ڕۆژانەدا ئەرک و ڕاسپاردەی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
ناوبراو وتی: هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران بە پێی بڕیاری حکومەتی عێراق و ئێران لە سنورەکانەوە قەدەغەیە بەڵام ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان بەردەوامە.
قایمقامی قەزای قەسری شیرین وتی: لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە 700 بارهەڵگر کاڵا و شمەک لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت./.