بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و شاندێکی یاوەری ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە وڵاتی عۆمان.
ئەمەش یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ وڵاتێکی عەرەبی لە پاش ئەوەی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی سوریای وەرگرت.
یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئێران بووە.
ئاژانسی فەرمی عۆمان ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا چەند ڕۆژەیە./.