بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوبەڕوی ئەم پرسیارە کرایەوە کە ئایا سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو لێدوانەی بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا پاشگەز نەبووەتەوە و وەڵامی دایەوە کە “نە، سەرۆک کۆمار بە ڕاشکاوانە وەڵامی پرسیارێکی ڕاشکاوانەی دایەوە”.
پاشان پەیامنێرێک پرسیاری کرد کە ئایا جۆبایدن ئامادەیە محەممەد بن سەلمان جێشنینی سعوودیەش بە بکوژ و تاوانبار ناو ببات؟ وتەبێژی کۆشکی سپی وەڵامی دایەوە کە پێم وایە پێویست نییە ئەمڕۆ بکوژی دیکە لەو ڕیزە زیاد بکەین./.