بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید ڕەزا دهقانی پودە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەتەر ڕایگەیاند کە حەسەن ڕۆحانی وەڵامی نامەکەی شێخ تەمیم بن حەمەدی داوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وەڵامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نامەکەی میری قەتەر ڕادەستی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کراوە.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە مانگی ڕابردوودا سەردانی ئێرانی کرد و پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی نامەیەکی میری وڵاتەکەیی ڕادەستی ناوبراو کرد./.