بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ هەینی سەردانی تورکیای کرد.
ناوبراو لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش لە شاری ئیستەنبوڵ بووە.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی جیهان بە گشتی تەوەری کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەت تەوەری کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەی هاوبەشی ئابوری و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان وتووێژیان کردووە./.