بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی هێرشێکی بەربڵاوی وڵاتەکەیی لە قووڵایی خاکی سعوودیە ڕاگەیاند و وتی کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی کراوەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.
ناوبراو وتی کە ئەو کۆمپانیایە لە ڕێگای شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە تا گەمارۆ و دەسدرێژییە سەربازییەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بێت، هێرشەکانی یەمەن درێژەی دەبێت.
یەحیا سەریع داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان و دانیشتووانی سعوودیە کرد کە خۆیان لە ناوچە هەستیارەکان بە دوور بگرن لە بەر ئەوەی کە ئەو ناوچانە بە ئامانجێکی ڕەوا بۆ یەمەن دادەنرێن./.