بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە کۆریای باکور ڕەخنەی لە جموجوڵە سیاسی و سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشور گرت، وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشدارییدا و وتی کە هێزەکانی وڵاتەکەی هەر ئێستا ئامادەی شەڕن.
سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکانی کۆریای باکور، هێزە سەربازییەکانی کۆریای باشور و ئەمریکا پاش یەک ساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەر لە نوێ دەستیان بە مانۆڕە سەربازییەکان کردەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریی بە کۆریای باکور دا و وتی: بە دڵنیاییەوە کە ئێمە ئامادەین هەر ئێستا شەڕ بکەین و درێژە بە هاوکارییە هاوبەشەکانمان لە نیمچە دوورگەی کۆریا دەدەین./.