بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی وتی کە لێدوانەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا قبووڵکراو نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو لێدوانەی بایدن شیاوی سەرۆک کۆمارێک نییە بەڵام پوتین بە زیرەکی و ووشیاری وەڵامی داوەتەوە.
پاش لێدوانەکانی ئەم دواییەی جۆبایدن و ئیهانەکردنی ڤلادیمیر پوتین ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا ڕووی لە زیادبوون کردووە./.