بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی سپۆتنیک ڕەتیکردەوە کە تاران هیچ پەیامێکی لە لایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت.
ناوبراو وتی کە بە پێچەوانەی لێدوانەکانی جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە ئێران نەگەیشتووە./.