بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسام توما وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سوریا وتی کە ئەمریکا نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێمە بە ڕۆژی ڕوون تاڵان دەکات.
ناوبراو وتی کە لە سەدا 90 ی سەرچاوە نەوتییەکانی سوریا کەوتوونەتە ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا داگیری کردوون.
وەزیری نەوتی سوریا وتی: ئەمریکا و شوێنکەوتووەکانی وەک دزەکان سەرچاوە نەوتییەکانی سوریا تاڵان دەکەن.
وتیشی: سوریا یەدەکی نەوتی زۆر باشی هەیە بەڵام گرێبەستەکانی تایبەت بە دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت، تێچوو و کاتی زۆری دەوێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە تا ئێستا زیاتر لە 92 ملیار دۆلار زیان بە کەرتی نەوتی ئەم وڵاتە گەیشتووە./.