بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کشاوەرززادە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چین ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ئاهەنگی نەورۆز لە بارەگای ڕێکخراوی هاریکاری شانگای لە شاری پەکین بەڕێوەچووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لەو ئاهەنگەدا وڵاتانێک کە نەورۆز بەرز ڕادەگرن، بەشدارییان کرد.
بە وتەی باڵیۆزی ئێران، درووشمی ئەمساڵ ” نەورۆز سمبولی ئاشتی و دۆستایەتی و ڕێزی بەرامبەر ” بووە.
کشاوەرززادە وتی کە ئێران لە بەڕێوەچوونی ئەو ئاهەنگەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و سفرەی حەوت سین، مۆسیقای ڕەسەن و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران لە لایەن بەشداربووانەوە گرنگییەکی زۆری پێدرا./.