بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری سەرۆکی لقی دیالەی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق وتی کە زانیاری ئەوەمان لایە سێ تیمی موساد لە نێو کەمپی هول چالاکی دەکەن.
ناوبراو وتی کە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە ناونیشانی دەزگا مرۆڤییەکان چوونەتە ئەو کەمپە بەڵام لە ڕاستیدا دەیانەوێت پلانی خۆیان بۆ داهاتووی ئەندامانی خێزان و بنەماڵەکانی داعش جێبەجێ بکەن.
مەعموری وتی کە بوونی موساد لە کەمپی هول پیشاندەری پیلانێکە بۆ داهاتووی ناوچەکە بە تایبەت عێراق.
سەرۆکی لقی دیالەی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق وتی کە چالاکییەکانی ئێستای داعش زیاتر لە لایەن ئەوانەوە دەکرێت کە لە کەمپی هولدان و ئەمەش هەمان پلانی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستییە./.