بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە کە بە بکوژ و تاوانبار ناوی بردبوو.
پوتین لە وەڵامی بایدندا وتی کە بکوژ ئەوەیە کە کەسانی دیکە بە بکوژ ناو دەبات.
ناوبراو وتی کە مۆسکۆ دەیەوێت پەیوەندییەکی باشتری لە گەڵ واشنتن هەبێت بەڵام بە شێوەیەک کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو لادا بێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە سەرکردەکانی ئەمریکا دەیانەوێت پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ تەنیا بە پێی خواستی ئەوان بێت بەڵام ئێمە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆمان مامەڵەیان لە گەڵ دەکەین./.