بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی بۆ وتووێژ سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە ڕۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویکردووەتەوە، هاتووە کە لە میانەی سەردانەکەی زەریفدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و تورکیا و هەروەها دۆخی ئێستای ناوچەکە و جیهان تاوتوێ دەکرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە زەریف بڕیارە لە شاری ئیستەنبوڵ لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببێتەوە./.